مێزی هەواڵ

هەواڵ و بڵاوکراوەکان

ناوەندی ڕۆژنامەوانیی کۆنگرە بۆ بەیاننامە، ڕاگەیاندن، پەیام و نووسینی فەرمی.

01

بەیاننامە و ڕاگەیاندنەکان

هەڵوێست و ڕاگەیاندنی فەرمی.
ڕاگەیاندراوی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەرفەتی مێژوویی جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێرانی داگیرکەر
بەیاننامەبڵاوکراوە

ڕاگەیاندراوی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەرفەتی مێژوویی جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێرانی داگیرکەر

دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر ئێران، وەرچەرخانێکی ستراتیژیی مێژووییە لە هاوسەنگیی هێزدا و دوایین قۆناغی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بۆ گۆڕینی ڕوخساری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ دۆخی سیاسی و نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بەم بۆنەیەوە، کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات کۆتایی بە هەموو ناکۆکی و ناتەباییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت و زۆر بە خێرایی لەپێناو هێزمەند کردنی زیاتری بزووتنەوەی نەتەوەیی و قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژووییە لەم بەشەی کوردست

ڕێکەوت
سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان
بەیاننامەبڵاوکراوە

سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان

ئەزموون پێمان دەڵێ، کۆئازار بەهێزترین ڕانەری یەکدەنگیی نەتەوەیی بووە لە کوردستان ـدا. بەڵام هەمان ئەزموون پێمان دەڵێ ئەو یەکدەنگییە نەتەوەییەی کە بەهۆی ئەو تاکە هۆکارەوە دروست دەبێت نەیتوانیوە ببێتە یەکدەنگییەکی سیاسی، کە کورد بەرەو ئاقاری ڕزگاریی وڵات و نەتەوەکەی ببات، بەڵکوو هەر جارە و ئەوەی کە بۆ کورد دەرفەت بووە و بۆ دوژمنانی قەیران، بەهۆی هۆشیاریی دوژمنان و ناهۆشیاریی کوردەوە پێچەوانە کراوەتەوە، واتە لە بەرژەوەندیی دوژمنانی کوردستان و لە زیانی کوردستان کۆتایی هاتووە.

ڕێکەوت

02

پەیام و نووسینەکان

پەیام، وتار و ناوەڕۆکی زانیاری.
ڕاگەیاندراوی دەستبەکاربوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان
بەیاننامەبڵاوکراوە

ڕاگەیاندراوی دەستبەکاربوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان

نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەدەیەک زیاترە لەژێر سایەی داگیرکاری و دابەشکارییەکی دەستکرددا دەشێلدرێت. نەتەوەیەک کە هەست بە بوونی خۆی بکات، بەڵام هەوڵی وەدەرخستنی ئەو بوونە کۆییەی خۆی نەدات، لەڕاستیدا بڕیار لەسەر بندەست مانەوەی خۆی دەدات. بڕیارێک کە لێکەوتەی نەبوونی ئیرادەی بڕیاردانی کۆییە. نەتەوەیەک بەبێ پاوان، بەبێ ئیرادەی سیاسیی کارا و بەبێ نەزمی چالاکی یاسایی بە بەرینایی سنوورەکانی، هەمیشە لەبەردەم هەڕەشەی توونابووندایە.

ڕێکەوت